• سەماحەتی حەكیم .. سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ ئامادەكردنی پلانی قۆناغەكان و ستراتیژییەكان

    2024/ 11 /11 

    سەماحەتی حەكیم .. سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ ئامادەكردنی پلانی قۆناغەكان و ستراتیژییەكان

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی سەنتەری میدیایی و توێژینەوە ستراتیژییەكان كرد، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەنتەرەكانی توێژینەوە وەك كۆڵەكەیەكی سەرەكی پاڵپشتی كردنی پلانەكانی گەشەپێدانی حكومین لەسەر ئاستی قۆناغی و ستراتیژییەوە، داواشی كرد ڕۆڵی خۆیان وەربگرن و هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی متمانە دروست بكەن لەگەڵ خۆیان و دامودەزگایەكانی حكومەتدا.

    سەماحەتی جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی لەولاتدا کردەوە و ئاماژەی كرد كە گرنگە بەهێزکردنیان بۆ ئەوەی سەقامگیریی هەمیشەیی بەرقەرار بێت، و ئەم ئەولەویەتە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە کە دەکەوێتە ئەستۆی هەموولاوە.
    سەبارەت بە گۆڕەپانی ناوچەکە سەماحەتی پشتیوانی خۆی بۆ حکومەت دەریڕی وبانگەوازی  بۆ فریاگوزاری و ڕێڕەوی سیاسی لە قەیرانەکانی غەززە و لوبنان دەربڕی و داوای چالاککردنی دەرئەنجامەکانی لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە لە ریازی پایتەختی شانشینی سعودیە بەڕێوەچوو.

    Related News