• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات یاسا گرنگەكانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیان دەربكرێن

    2024/ 11 /04 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات یاسا گرنگەكانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیان دەربكرێن

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی كرد، سەرەتا پیرۆزبایی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی  نوێنەرانی لێكرد و ڕوونی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە سەقامگیری ئێستا بكرێت و هەوڵ بدرێت باشتر بكرێت، بۆ ئەوەش پێویستە لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران چەندین هەنگاو و ڕێوشوێن بۆ بەدی هێنانە ئەو كارە بگرێتە بەر.

    سەماحەتی داوای كرد یاسای گرنگ لەوانەی پەیوەستن بە ژیانی رۆژانەی هاولاتیان بڕیاری لەسەر بدرێت و دەربكرێت و هەروەها كاری ئەجومەنی نوێنەران بە هەردوو لایەنی 
    تەشریعی و چاودێری ئەكتیڤ بكرێت، گوتیشی گرنگە ڕۆلەكان بەشیوەی تەواوكاری بێت لە نێوان هەردوو دەستەڵاتی جێبەجێكاری ویاسایی.
    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە قۆناغی ئێستا بقۆسترێتەوە بۆ گفتوگۆ كردن و پەیڕەوی كردنی دەستوور و یاسا ئەكتیڤەكان لەم ڕووەوە،دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە سەیری دۆخی ناوچەكە بكرێت و داوای دووپات كرەوە بۆ ڕاگرتنی دەست بەجێی شەڕی سەر هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی و پێشكەش كردنی هاریكاری مرۆیی  بۆ ئاوەرەكان و ئاوەدان كردنەوەی شارەكان.

    Related News