السيد الحكيم يلتقي التيار الوطني الكردي الفيلي ويدعو لمنح المكون الفيلي حقوقه الدستورية والقانونية
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی ڕەوتی نیشتمانی كوردی فەیلی بە سەرۆكایەتی قازی مونیر حەداد كەوت، لەم دیدارە دوای ئەوەی گوێبستی دید و بۆچوونی ئەو ڕەوتە بوو، سەماحەتی ئاماژەی كرد بەو پەیوەندییە مێژووییەی لەگەڵ ئەو پێكهاتە بەڕێزە كۆیكردوونەتەوە، نموونەشی بە پەیوەندی ئیمام محسن ئەلحەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) كرد لەگەڵ كوردە فەیلییەكان ئەو كاتە لەسەردانەكانی بۆ بەغدا زۆر جار لە ماڵی كەسە دیارە فەیلییەكان دەمایەوە تا پەیامێك لەسەر گرنگی ئەوان بەو پێكهاتە ڕەسەنە بگەیەنێت.
سەماحەتی داواشی كرد كوردە فەیلییەكان مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خۆیان پێ بدرێت و لەسەر ئەوەی بەرامبەریان كراوە قەرەبوو بكرێنەوە بەتایبەتی كاتێك (نەتەوایەتی) و (پاڵپشتی كردنیان بۆ ئەهلی بەیت) سڵاویان لێ بێت بە ئامانج كران.
سەماحەتی گوتیشی كوردە فەیلییەكان ئیزافەیەكن بۆ كوالیتی كۆمەڵگەی عێراقی و بەشێكی دانەبڕاون لە لە بەشەكانی دیكەدا، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر یەكگرتوویی پێكهاتەی فەیلی و گرنگی ئەوەی كە كورد نوێنەرایەتی لەبەر ئەوەی ئەوان باشتر لە دۆخ و پێویستییەكانیان تێ دەگەن، هەروەها ئاسوودەیی خۆی دەربڕی بەهۆی بوونی نوێنەری ئەو پێكهاتەیە لە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەدا.