سەماحەتی حەكیم گرنگی پاراستنی سەقامگیری ئێستا و كاركردن بۆ گۆڕینی بۆ هەمیشەیی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای موسەننا لەسەرووی هەموویان بەڕێز سالح ئەلشەرع، لەم دیدارە باس لە مێژووی هاوبەش لەگەڵ ئەو بەڕێزانە كرا لە وێستگە یەكلایی كەرەوەكانی مێژووی عێراقدا.
سەماحەتی حەكیم داواشی كرد بەردەوام بوون هەبێت لەگەڵ هەمووان و نەوەكانی ئیستا و داهاتوو
بە ویستگە گرنگان وسەركردەكانیان پێ بناسێنرێت، هەروەها لە میانەی قسەكانی سەبارەت بە دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری ئێستا پارێزراو بێت و كار لەسەر ئەوەش بكرێت كە سەقامگیرییەكە بۆ هەمیشەیی بگۆڕدرێت، ڕوونیشی كردەوە كە هۆزە عێراقییەكان لەم ڕوانگەیە ڕۆڵێكی گەورەیان هەیە لەو سەقامگیرییەی كە ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان بەدوای خۆیەوە دەهێنێت.