سەماحەتی حەكیم ..پڕۆژەی ناوەندگیری و هاوسەنگی وەك كلیلێكە بۆ سەرجەم كێشەكانی عێراق
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نبشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاست، سەماحەتی گوتی ڕەگی پڕۆژەی حیكمە قووڵ و لێدەر لە مێژووی ئێستادا ئەوەش ئەگتیڤ بوو لە قۆناغە یەكلایی كەرەوەكانی لە مێژووی عێراق دووپاتیشی كردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەرێنییەكان كۆدەكاتەوە وێرای كۆك نەبوون لەسەر دۆخ و پێشهاتەكانی، گوتیشی كۆڵەكە و بنەماكانی قابیلی گۆڕان نییە، ئەوەش وا دەكات كە بەهای پرۆژەكە بزانن و خەڵكی پێ بناسێنن، ڕوونیشی كردەوە كە پڕۆژەی ناوەندگیری و مامناوەندی وەك كلیلێكە بۆ سەرجەم كێشەكانی عێراق ئەوەش گرنگی خۆی هەیە بۆ سەقامگیری.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵگەیی و ئەمنی پێشەكی سەقامگیری ئابوورییە، ئینجا بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە و بەدی هێنانی ڕەزامەندی شەقام و میللەت دەوروبەر و نێو دەولەتی دەستەبەر دەكەین، سەماحەتی جەختی كردەوە بەردەوام بوون لەسەر بنیات نانی ڕێكخسن و پالپشتی كردنی و بەهێزكردنی بە بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ هاندەران و ڕێڕەوی بەرەو دەستكەوتی جۆری و بنیاتنانی عەقائیدی و هەبوونی و پێدانی ڕۆلەكان، هەروەها متمانە كردن بە ڕێكخراوەكان بەهەموو توانا ڕوونیشی كردەوە كە خۆهیلاك كردنی بێ سنوور ناتوانێت كاریگەر بێت یان بە كردەیەك شت كەم بكاتەوە، هەروەها داوای كرد ڕۆلەكان هەڵبگیرێت و بیر لە دەرەوەی سندووق بكرێتەوە ئەویش بە چەندین شێوەی جیاواز و ناوازە.