سەماحەتی حەكیم توركمان كۆڵەكەیەكی سەرەكی كۆمەڵگای عێراقین
لە دوایین وێستگەی سەردانەكەمان بۆ هەرێمی كوردستان، بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە برا توركمانەكانی مالی توركمان لە هەولێر، لەوێ لە میوانداری بەڕێز محەمەد دلشاد سەرۆكی مالی توركمانی بوو.
سەماحەتی گوتی توركمان كۆڵەكەیەكی سەرەكین لە كۆمەڵگەی عێراقی و خودای گەورە ئەو جۆرە فرەیی و مەزهەبی و ئاینی و ناوچەیی و عەشایری پێ بەخشیوین به مه به ستی گوزارشت له سروشتی فرەیی عێراقی، هەروەها چەند بتوانین بەو كۆمەڵییە و ئەوفرەییە بەشێوەیەكی ڕاست و ئیجابی ببەینە سەر ئەوا باشتر دەتوانین تواناكانی عێراق بقۆزینەوە.
هەروەها گوتیشی ڕكابەری گەورە بەڕیوەبردنی ئەو فرەییەیە و چۆن بتوانین بۆ بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەی سوودی لێ وەربگرین، تا ببن بە پردی پەیوەندی بۆ عێراق لەگەڵ جیهان.
هەورەها ئاماژەی كرد كە عێراق شوێنی هەمووانە و هەموو پێكهاتەكان زیادەیەكی نەوعین لە چەپكە گوڵی عێراقی و ڕەونەق و درەوشانەوەی زیاتری پێ دەبەخشێت.
گوتیشی شانازی دەكەین بە بوونی توركمان لە عێراق و هەمیشە سوورین لەسەر ئەوەی توركمان ڕۆڵ و چانسی خۆیان بەشێوەیەكی گونجاو لەسەر ئاستی ناوەندی و ناوچەیی وەربگرن، هەروەها پێمان وایە كە پێكهاتەی توركمان مافی ئەوەی هەیە كە نوێنەری زیاتر و فروانتری لە حكومەتی ناوەندی هەبێت.
لەكۆتاییدا گوتی یێوستە یەكێتی هێزەكانی توركمانی و ڕێكەوتنیان لەسەر پرۆژە یان ڕێرەوێكی دیاری كراو هەبێت كە هەموو دەنگەكنی توركمان لەسەری كۆك بن بۆ ئەوەی چانسی باشترین هەبێت لە پەرلەمان و حكومەتدا.