سەماحەتی حەكیم .سەردانەكەمان بۆ كوردستان گوزارشتە لە بەهێزی برایەتی عەرەبی و كوردی
لەمیوانخانەی عەشیرەتی دزەیی، لە میوانخانەی حاجی هادی ئاغا لە پارێزگای هەولێر، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی دزەیی و چەند عەشیرەتێكی بەڕێزی دیكە، بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو سەردانە و روونیكردەوە كە ئەوە بەڵگەی پەیوەندی برایانە و هەستی باشە كە بەرامبەر رۆڵەكانی گەلی كوردستان هەمانە، كە لە باب و باپیرانمان بۆمان ماوەتەوە و ئێمەش بۆ نەوەكانی داهاتووی دەهێڵینەوە.
هەروەها باسی ئەو بیروەرییە مێژووییانەی كرد كە كۆیكردوونەتەوە بۆ بەرگریكردن لە عێراق و سەرخستنی كەیسەكانی و ڕوونیكردەوەش كە ئەوە پەیوەندییەكی كتوپڕ و هەڕەمەكی نییە، بەڵكو ڕەگ و ڕیشەی بۆ چەندین دەیە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لێرە باسی فەتوا بەناوبانگەكەی ئیمام موحسن حەكیمی كرد (نهێنی پارێزراو بێت) كەشەڕی كوردی حەرام كرد، ئەوە وێستگەیەگی گرنگ بوو بۆ پتەوكرنی پەیوەندی عەرەبی كوردی.
سەماحەتی جەختمان لەسەر ئەو دۆخە سەقامگیرە كردەوە كە ئێستا وڵات لە ڕووەكانی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی پێیدا تیپەڕ دەبێت و بەپێویستی زانی بەهەمووان پارێزگاری لێبكەن و زیاتر بیچەسپێنین.
بەرێز حەكیم ستایش و پیرۆزبایی بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەبوو كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە هەرێم ئەنجامدرا كە بووە جێی سەرنجی دەوروبەر و نێودەوڵەتی و هەرێمی بەهۆی ئەو بەشداری كردنە بەرفراوانە لەو هەڵبژاردنە و بەهۆی شەفافیەتی، هەروەها هیوای خواست هەڵبژاردنی پەرلەمانی ناوەندیش بەهەمان بایەخ و بەشداری و بەپاكی بەڕێوە بچێت و ئەجومەنی نوێنەرانێكی باش و هاوسەنگ بەپێی كۆمەڵگەی عیراقی بێتە دامەزارندن.
- گوتیشی ڕێگای بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە ڕێگایەكی ئاسان نییە و بەگوڵ ڕێگای خۆش نەكراوە بەڵكو سەختی و زەحمەتی زۆری تێدایە، بەلام هەر دەبێت هەموو دابنیشین و گفتوگۆ بكەین و یەك بگرین بۆ ئەوەی وڵات بنیات بنێن، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی عێراق بۆ هەموو عێراقییەكانە و هەموو یەكسانین لە ئەرك و مافەكان لەم وڵاتەدا.