سەماحەتی حەكیم.. هیواكان هەموو لەسەر یەكخستنی ڕیزەكانی ناوخۆ و دابینكردنی خزمەتگوزاری وەستاون
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی زراری بەڕێز لەسەرووی هەمووان جەنابی شیخ یوسف زراری ، لەم دیدارە باس لە مێژووی هاوبەش لە نێوان رۆڵەكانی یەك وڵات كرا، بەڕێزیان گوتی كە ئەو پەیوەندییە بەهۆی ئەو هەڵوێستە نەمرانە لەڕووبەڕووی دیكاتۆریەت و دواتر بنیات نانی عێراقی نوێ زیاتر چەسپا و پتەوتر بوو، لەم ساتە گەلی عێراق بەهەموو پێكهاتەكانی و نەتەوەكانی چین و توێژەكانی قوربانی گەورەیان پێشكەش كرد.
سەماحەتی ڕوونی کردەوە کە عێراق خەریكە لە تەنگژە دەردەچێت، لەڕووی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت.
گوتیشی هیوامان لەسەر یەکخستنی ڕیزەکانی ناوخۆ و بەهێزکردنی بارودۆخی عێراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گونجاو بۆ گەلەکەمان بەندن.
بەرێز حەكیم ئاماژەی بە بەشداری بەرفراوان لەهەڵبژاردنەکانی هەرێم و کێبڕکێی باشی نێوان هێزە سیاسییەکان و ئەو شەفافییەتەی کە تایبەتمەندی کردوون وەک نوێنەرایەتی ئیرادەی شەقامی کوردی دا و پیرۆزی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئەو دەستکەوتە نوێکردەوە کە دۆخەکە بەرەو سەقامگیری ناوچەکە دەبات کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیریی گشتی وڵاتیش هەیە، چونکە سەقامگیری عێراق بەندە بە سەقامگیری سەرجەم گۆڕەپانەکانیەوە کە ئێمە وەک یەک جەستە تێکەڵ بە یەکترین.
لەكۆتاییدا بەڕێزیان ئاماژەی به وەدا که سه ردانه دوولایەنەكان دەبێتە هۆی لێک نزیک کردنەوەی بیروبۆچوونەکان و هیوای خۆشگوزەرانی و درەوشانەوەی زیاتری بۆحكومەت و خەڵكی كوردستان خواست.