سەماحەتی حەكیم .. عێراق لەهەموو ئاستەكان لە دۆخێكی سەقامگیر دایە
لە میوانخانەی جەنابی خوالێخۆشبوو شێخ جەمیل ئاغا كۆڕی لە ناوچەی سەلاحەدین، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك پایوە دیارەكانی عەشیرەتی كۆڕێ كەوت، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان عەرەب و كورد كرا لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقییەوە تا وێستگەكانی بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی دەولەتی عێراقی.
سەماحەتی روونیكردەوە كە عێراق ئێستا حاڵەتێكی سەقامگیری لەسەر هەموو ئاستەكان بەخۆیەوە دەبینیت،ئەوەش وامان لێدەكات بەهەمووان پاریزگاری لەو دۆخە سەقامگیرە بكەین و هەوڵ بدەین باشتری بكەین.
سەماحەتی بایەخێكی زۆری بە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی هەرێم دا، كە جێی سەرنج و ستایشی عێراقییەكان و ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەریش بوو، گوتی خۆشەویستی گەلی كورد شتێكە لە كۆنەوە لەسەر پەروەردە كراوین و ڕكابەری و وێستگەكتنی ڕابردوو زیار ئەوەیان چەسپاندوە، جەختیشمان كرد كە یەكگرتوویی و یەكڕیزی لە بنیاتنانی عێراق بە ئامادەبوونی هەموو پێكهاتەكانی گرنگە لە هەردوو ڕووی سیاسی و كۆمەلایەتیدا.