سەماحەتی حەكیم بانگەواز بۆ هاوپەیمانێتی كردن لەگەڵ هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی دەكات
هۆزەكانی سیساوە یەكێك بوو لە وێستگەكانی سەردانەكەی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بۆ هەرێمی كوردستان، لە میوانخانەی شێخ مزەفەر عەزیز سیساوە باسی ئەو مێژووەی كرد كە ئەوانی لەگەڵ ئێمە كۆكردوەتەوە، دەستپێك لە شۆڕشی بیستەوە تا تێپەڕبوون بە چەندین وەچەرخان و وێستگەی دیكە تا گەیشتن بە قۆناغی ڕووخاندنی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی تازە.
سەماحەتی جەختی لەسەر پاراستنی فرەیی لە عێراق و بنیاتنانی بە بەشداری هەموو پێكهاتەكان كرد هەروەها ئاماژەمان بۆ ڕێژەی بەرزی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە كرد و گوتمان هەر هەنگاوێك سەقامگیری بهێنێتە دی ئەوا ئەوە سەقامگیرییە بۆ هەموو عێراق، داوامان دووپات كردەوە بۆ پالپشتی هەردوو گەلی لوبنانی و فەلەستینی و بەردەوام بوونی هاوكاری مرۆیی و میللی.