• سەماحەتی حەكیم.. عیراقییەكان بەشداری وێستگە یەكلایی كەرەوەكان لە مێژوویان بەرامبەر  ڕژێمە زاڵمەكان و بنیات نانی دەوڵەت و ڕووبەڕووی تیرۆیان كرد

    2024/ 10 /30 

    سەماحەتی حەكیم.. عیراقییەكان بەشداری وێستگە یەكلایی كەرەوەكان لە مێژوویان بەرامبەر ڕژێمە زاڵمەكان و بنیات نانی دەوڵەت و ڕووبەڕووی تیرۆیان كرد

    لە میوانخانەی جەنابی شێخ نەج ئاغای سورچی و شێخ جەوهەر ئاغای سورچیمان بەڕێز عەمار حەكیم چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی سورچی ، سەرەتا هەڵوەستەیەكی مێژوویی پڕ لە برایەتی كوردی و عەرەبیمان كرد لە شۆڕشی بیستەوە تا دەگەینە ڕووداوەكانی شەستەكان و حەفتاكانی سەردەی پێشوو تا بەشداری كردن لە ڕووخانی دیكتاتۆریەت و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر و بنیاتنانی دەوڵەت لەدوای 2003 دا.

    سەماحەتی دووپاتیكردەوە كە  ڕكابەرییەكان هۆكار بوون بۆ چەسپاندنی برایەتی عەربی و كوردی و داوای كرد كە ئەو پەیوەندییە بە پارێزراوی بمێنێتەوە و بەهەموو وێستگەكانی تا نەوەكانی داهاتووش بیزانن، بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی سیستەمی سیاسی دیموكراتی و سوپاس گوزاری خودای گەورە بووین لەسەر نیعمەتی هەبوونی لە وڵات و گەڕاندنەوەی مافەكان بۆ كەسەكان، ئاماژەمان كرد بەوەی كە پێویستە عێراق بە ئامادەبوونی سەرجەم پێكهاتەكانی بنیات بنرێت.

    Related News