سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە ناساندنی نەوەكان بە وێستگە مێژووییەكانی كورد و عەرەبی كۆكردوەتەوە گرنگی خۆی هەیە
لەمیوانخانەی برامان جەنابی شێخ رەزا ئاغا زێباری لە پارێزگای دهۆك، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی زێباری بەڕیز، لەم دیدارە باسی بیرەوەری پێشوو و ئەو قوربانییانە كرا كە بەیەكەوە بۆ كۆتایی پێ هێتانی دیكتاۆریەت پێشكەش كرا، گوتیشی ئەو وێستگە مێژووییانە گرنگن و گەورەن و پێویستە پارێزگارییان لێ بكرێت و بە نەوەكانی داهاتوو بگەیەنرێن.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی سەردانەكان لەنێوان رۆڵەی یەك نیشتمان بەهەموو پێكهاتەكان بەردەوامی هەبێت و هەروەها هەڵوەستەیەكمان لەسەر ئەو رێژە بەرزەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم كرد و ئاماژەشی كرد كە ئەوە بەڵگەی هۆشیاری خەڵكەكەیە، گوتیشمان هەرە سەقامگیرییەكی ئێرە واتای سەقامگیری هەموو عێراقیشە، داوامان كرد چالاكی وئاڵوگۆركردنی سەردان لە نێوان پارێزگاكانی كوردستان و ناوەراست و خوارووی عێراق لە ڕێگەی شێخ و پیاوە دیارەكان بەردەوامی هەبێت لەسەر ئاستی كۆمەلایەتیدا.