سەماحەتی حەكیم .. سەردانمان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانە
لەچوارچێوەی ئەو پرێس كۆنفرانسەی لەشاری ئاكرێ بەسترا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی گوتی" شەرەفمەندین بەو سەردانەو بەدیداری سەركردە سیاسی و كۆمەڵگەییەكانی كوردستان، هەروەك پێشووتر لە سەردانەكانمان بۆ كوردستان و پارێزگاكانی دیكەش، لەگەڵ كۆمەڵگا پەیوەندیمان هەیە و چاومان بەچەندین كەسایەتی ئاینی و عەشایری كەوت".
سەماحەتی گوتیشی شەرەفێكی گەورە بوو كە سەردانی پارێزگای دهۆكمان كرد و لەم چوارچێوەیەشدا چاومان بە چەدین هۆزی بەڕێز و پیاوی ئاینی و زانایانی ئەوپارێزگایە ئازیزەی سەر دڵمان كەوت.
هەروەها گوتی پەیوەندییەكی قووڵ و درێژمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و گەلی كورد هەیە كە درێژەی هەیە لە هاوكاری و كاركردنی هاوبەش و ئەو خوێنەی لە شۆڕشی 20 لە خوارووی عێراق تێكەڵ بوو بە ئامادەبوونی سەركردایەتی عەشایرەكانی كورد تا گەیشتن بە فەتوای ئیمامی حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) كاتێك شەڕی كوردی لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوو حەرام كرد، دواتریش لەسەردەمی شەهید میحراب و عەزیزی عێراق كە ئەویش مێژوێكی پڕ لە تێكۆشان و كاری هاوبەشە.
لە كۆتایشدا گوتی ئێمە بەلامان گرنگە كە ئەو پەیوەندییە لەگەڵ ڕۆلەكانی گەلی كوردی درێژە بكێشێت و بۆنە سیاسی و كۆمەڵگە و ئاینی بەردەوام بوون و پەیوەندی هەبێت، لێرە ئەو سەردانە هات تاكو ئامانجە كۆمەڵایەتییەكان شان بەشانی بایەخی سیاسی و پەیوەندی سیاسی بەجێ بگەینێت.