سەماحەتی حەكیم .. عێراق لە دۆخێكی پێشكەوتن تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە و بووتە جێی سەرسامی هەمووان
لەمیوانخانەی جەنابی شێخ كەریم ئاغای گۆران لەپارێزگای دهۆك، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆز و ڕۆڵەكانی ناوچەكە، سەماحەتی گوتی پەیوەندی نێوان عەرەب و كورد پەیوەندی خوێن و فرمێسك و قوربانی دانە بەدرێژایی مێژووش چەندین وێستگەی یەكلایی كەرەوەی لەخۆوە گرتوە.
بەرێز حەكیم باسی چەند وێستگەیەكی یەكلایی كەرەوەی كرد لەوانە فەتوای ئیمامی حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) كاتێك شەڕی موسڵمانانی كوردی حەڕام كرد بەهۆی ئەو هەڵوێستەش بەرگەی چەندین ڕكابەری و ئەشكەنجەی گرت، ڕوونمان كردەوە كە ژیان هەڵوێستی پیاوان دروستی دەكات و گوتیشی گرنگە بەردەوامی هەبێت و شانازی بە میراتی بانب و باپیراننمان بكەین و بە ئەمانەتەوە بەدەست رۆڵەكان و نەوەكانی ئێستای بگەیەنین.
هەروەها گوتیشی سروشتی عیراق ئەمرۆ لەگەڵ ڕابردووی نزیك جیاوازە و پێشكەوتن و سەقامگیری باش هەیە لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و كۆمەلایەتی كە پێشتر عێراق بەخۆیوە نەبینیوە، ڕوونیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی كوردستان هۆشیاری گەوەری خەڵكی دەرخست و ئێمەش ستایشی ئەو ڕێژە بەشداربوونە زۆرمان كرد.