• سەماحەتی حەكیم چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی زێباری دەكەوێت و ستایشی پەیوەندی عەرەبی كوردی دەكات

    2024/ 10 /30 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی زێباری دەكەوێت و ستایشی پەیوەندی عەرەبی كوردی دەكات

    لەدووەمین رۆژی سەردانەكەمان بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشمانی سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لە میوانخانەی هۆزەكانی زێباری و لە میوانخانەی شێخ (زەید زێباری) چاوی كەوت بە بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەو هۆزە بەڕێزە، لەگەڵ ئەوان باسێكی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی كرد كە پەیوەندی خوێن و فرمێسك و ژانی هاوبەش بووە بۆ ڕزگاری بوون لە دیكتاتۆریەت و بەرگری كردن لە گەلی عێراق.
    سەماحەتی گوتی ئەو سەردانە لە میانەی بەردەوام بوونە لەگەڵ كەسانمان لە كوردستان و بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان پتەوتر بكەین  و ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببینەوە، داواشی كرد هاوپەیمانی خۆمان لەگەڵ هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی بكەین و جارێكی دیكەش پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی لێ كردن كە ڕێژەیەكی زۆر بەشداری كردنی تۆمار كردبوو، ئاماژەشی كرد بۆ ئەو دەستكەوتە كۆمەڵایەتییەی ئێستا و پەیوەندی دۆستانیە نێوان سەرجەم پێكهاتەكان، گوتیشی گرنگە ئەو دەستكەوتانە بپارێزین و كار لەسەر پێشخستنی بكەین.

    Related News