• ڕێژەی بەرزی بەشدار بوون لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەڵگەی هۆشیاری و دەستگرتنە بە دیموكراتیەت

    2024/ 10 /29 

    ڕێژەی بەرزی بەشدار بوون لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەڵگەی هۆشیاری و دەستگرتنە بە دیموكراتیەت

    لەمیوانخانەی شێخ هادی بەرزەنجی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە و لەم دیدارە بەبیرهێنانەوەیەكی بەدرێژایی مێژوو لەسەر پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەو هێزە خستە ڕوو و ڕوونیشی كردەوە كە ئەو پەیوەندییەی باب و باپیران هەیان بوو بۆ كوڕ و نەوەكان دەگوازرێتەوە و كوتیشی نیشتمان و ئیسلام كۆمان دەكاتەوە.

    بەڕێزیان خۆشەویستی و پەیوەندیی خۆی لەگەڵ گەلی کوردستان نوێکردەوە و ڕایگەیاند گەلی عێراق و پێکهاتەکانی و ئایین و مەزهەبەکانی کۆدەکاتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێژەی بەرزی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی هەرێم گوزارشت لە ئیرادەی جەماوەر و پەرۆشی و هۆشیاریی گەلەکەمانە لەکوردستان و هیوای خواستی نوێنەرانی گەلی کوردستان لەئاستی بەرپرسیارێتیدا دەرببڕیت
    هەروەها هاوخەمی خۆی لەگەڵ گەلی فەلەستین و لوبنان دووپاتکردەوە و داوای هاوکاری کرد لە ئەگەرەکان و گوتی عێراقییەکان گەل بە بەڵای جەنگ دەزانن بۆیە دەستپێشخەری پشتیوانی و سەرکەوتنن و تەئکیدی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی گەلی فەلەستین و لوبنان جێبەجێکردنی ڕێبازی ئیسلامییە و ڕێبازی پێغەمبەری پیرۆزمان (صلی الله علیه وسلم ).

    Related News