سەماحەتی حەكیم ئەو ئازادییەی ئێستا عێراقییەكان تێیدا دەژین بەرهەمی قوربانی و مەینەتی و گۆڕە بەكۆمەڵەكانە
لەتەكیەی برای ئازیزمان شێخ حوسێن ڕەشید لۆلانی برادۆستی لە هەولێر بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكان و دوای گوێبیستبوونی گوتەكانی شێخ و هەستی ئامادەبووان، ڕوونی كردەوە كە ئەم سەردانە دەربڕینی هەستی برایەتی عەرەب و كوردەوە هاتوە و ئاماژەشی كرد بە چەندین وێستگەی مێژوویی و یەكلایی كەرەوە كرد كە رۆڵەكانی گەلی عێراق داكۆكیان لێ كردوە و كۆڵەكەكانی ئازادی و دیموكراتییان لەم ولاتەدا تێدا چەسپاندوە.
سەماحەتی گوتی ئەو ئازادییەی ئەمڕۆ عێراقییەکان تێیدا دەژین بەرهەمی ئەو قوربانی و کۆسپانەی وەک ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکانە، با سوپاسی ئەو نیعمەتە بکەین کە پارێزگاری لێدەکرێت وبیپارێزین.
گوتیشی عێراقییەکان بەهەموو مەزهەب و نەتەوەکانیانەوە لە یەک نیشتمانەوە كۆدەبنەوە و ئەم سەردانانەش لەو چوارچێوەیەدا دێت.
سەماحەتی ئاماژەیكرد كە پێویستە بەدیهێنانی مافەکان و ژیان لەعیراقێکی سەربەخۆ و سەقامگیر و خۆشگوزەران و ئێمە زیاتر بۆ بەهای برایەتی و هەمەچەشنی عێراقی و کاریگەری لەسەر پشتیوانیکردن لەئەزموون و نەتەوەی عێراق ڕابكێشێت.
سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و جیهان دووپاتی کردەوە كە پەیوەندی و سەردان و تێکەڵاوبوون لەنێوان هەموو گەلانی عێراقدا بەردەوام بێت و یادکردنەوەی مێژوو پێویستییەکە بۆ بنیاتنانی ئێستا و داهاتوو.
لەكۆتایشدا داوای كرد بیرهێنانەویەك بۆ ئەو كوشتن و وێرانكارییە بكرێت كە ئێستا هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی ڕووبەڕووی دەبنەوە، هاوپەیمانێتی خۆشی بۆ هەردوو گەلی برا دووپات كردەوە و گوتی پێویستە هاوكاری مرۆیی بكرێن و مەینەتییەكانیان كەم بكرێتەوە.