• سەماحەتی حەكیم .. فەتوای ئیمام حەكیم كاریگەری گەورەی لە پتەوكردنی برایەتی عەرەبی و كوردی هەبوو

    2024/ 10 /29 

    سەماحەتی حەكیم .. فەتوای ئیمام حەكیم كاریگەری گەورەی لە پتەوكردنی برایەتی عەرەبی و كوردی هەبوو

    هەر لەسەردانەكەی هەرێمی كوردستان و لەمیوانخانەی برای بەڕێز جەنابی شێخ سەلام كەریم برادۆستی ئەمیری هۆزی برادۆست بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەو هۆزە بەڕێزە  و گوتی  " ئامانجی ئەو سەردانە كۆمەلایەتییە و پەیوەندییەكانی رۆڵەمانی ئەم تاك نیشتمانە پتەوتر دەكات و هەلێكە بۆ بەبیرهێنانەوەی وێستگە یەكلایی كەرەوەكان كە لە مێژووی عیراق لەگەڵ ئێوەی كۆكردینەوە.
    هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی كرد كە فەتوای باپیرەمان ئیمام حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) كاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر پتەوكردنی برایەتی عەرەبی و كوردی و هەر بەهۆی ئەوەش ئیمام حەكیم لەلایەن ڕژێمی پێشوو فشاری خرایە سەر و بە ئامانج كرا.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی پیرۆزبایی دووپات كردەوە بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم و هیوای خواست ببێتە دەستپێشخەرییەك بۆ سەقامگیری زیاتر لە كوردستان و هەموو عێراق بە گشتی.

    گوتیشی پەیوەندی عەربی و كوردی پەیوەندییەكی مێژووییە و دەمانەوێت بەردەوام بێت و خزمەتی عێراق و گەلانی بكات.

    لەكۆتاییشدا  داوای لە هۆزە كوردییە بەڕێزەكان كرد كە سەردانی هۆزە عەرەبییەكانی ناوەڕاست و خواروو بكەن وەك دەربڕینێك بۆ ئەو برایەتییە كە لەنێوایان هەیە.

    Related News