• سەماحەتی حەكیم .. مێژووی عێراق گەرێنتییە بۆ دروستكردنی داهاتوێكی پڕشنگدار بۆی

    2024/ 10 /29 

    سەماحەتی حەكیم .. مێژووی عێراق گەرێنتییە بۆ دروستكردنی داهاتوێكی پڕشنگدار بۆی

    لەمیانەی سەردانەكەمان بۆ هەرێمی كوردستان و لە میوانخانەی جەنابی شێخ عەلی ئاغا گەردی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی  چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی گەردی بەڕێز، سەرەتا باسی مێژووی هاوبەش و ئەو وێستگە یەكلایی كەرانەوەمان كرد كە ئێمەی كۆكردوەتەوە و وای كردوە كورد و عەرەب یەكتر بپارێزن، باسی فەتوای ئیمام حەكیمی باپیرەمان كرد (نهێنی پارێزراو بێت) كە وەك پردێك بوو لە نێوان هەردوو لا و بنەمای هاوبەشی بە خوێن وپێدانی بنیات نا.

    سەماحەتی گوتی عێراق بەدەست چەندین ڕكابەری جیاواز ناڵاندوویەتی ئێمەش پێمان باش بوو سروشتێكی باشتر لە ئێستامان هەبێت، بەڵام ئەوەی بەدەستیش هاتوە شتێكی زۆرە، ئەوەش وای كردوە ببینە جێی سەرنج  و سەرسامی وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەكە و جیهان، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی مێژووی عیراق و كاریگەری لەسەر جووڵەی ئاینەكان و ڕێرەوی پێغەمبەران، بەڕێزیان هیوای خواست پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكەن و گاز لەشوێنی برینەكان بدەن، ڕوونیشی كردەوە كە ناكۆكی شتێكی ئاسایی بە مەرجێك نەبێتە بەربەستێك بۆ پێشكەوتنی وڵات، گوتیشی كە مێژووی عیراق و پێگەكەی و ڕەگ و ڕیشەی هەموو ناونیشانی مسۆگەرن بۆ ئەوەی داهاتوێكی گەش بەڕەزامەندی خودا بەدی بهێنن.

    Related News