بەڕێز حەكیم پێشهاتە سیاسییەكان ویەك ڕیزی لەڕووی ڕكابەرییەكان لەگەڵ سەلاح ئەلدین بەهائەدین تاوتوێ دەكات
لەچوارچێوەی سەردانەكەی هەرێمی كوردستان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەرێمی كوردستان دوای هەڵبژاردنەكتنی ئم دواییە كرا، بەرێزیان داوای دووپات كردەوە كە پێویستە حكومەت پێك بهێنرێت و هێزە كاریگەرەكانیش تێیدا بەشدار بن، هەروەها هیوای خواست یەكگرتووی ئیسلامیش بەشداری لەو حكومەت بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كەیەك ڕیزی گرنگە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببینەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئەوەی بەدی هاتوە ڕاستە شتێكی زۆرە بەڵام هێشتا نەگەیشتوەتە ئاستی هیواكان ئەگەر بێت و لەگەڵ مێژوو و پێگەی عێراق و توانا مرۆیی و داراییەكانی بەراورد بكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختمان كردەوە لەسەر هەڵوێستێكی ئیسلامی یەكگرتوو بەرامبەر كاری دوژمندارانەی ئیسرائیل و دەستدرێژییەكانی بەرامبەر هەردوو وڵات و گەلی فەلەستینی و لوبنانی برا، جارێكی دیكەش بەرپرسیارێتی ڕاگرتنی ئەو شەڕەو گەیاندنی هاوكاری مرۆیی و ئاوەدانكرنەوەی شارەكانمان خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.