• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی سەركەوتنی هەلبژاردنەكانی هەرێمی لە بەڕێز مەسعود بارزانی كرد و داوای هەلبژاردنی سەرۆكێكی نوێشی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرد

    2024/ 10 /29 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی سەركەوتنی هەلبژاردنەكانی هەرێمی لە بەڕێز مەسعود بارزانی كرد و داوای هەلبژاردنی سەرۆكێكی نوێشی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم دیدارەش دۆسێیە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێكرا، سەماحەتی جارێكی دیكە پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمم كردەوە و ڕوونی كردەوە كە هەڵبژاردنەكان ئیزافەیەكە بۆ سیستەمی دیموكراتی لە عیراق.
    سەماحەتی داوای كرد حكومەتێكی تازە لە هەرێم پێك بهێنرێت لەبەر ئەوەی ئەوە لە بەرژەوەندی سەقامگیری هەموو عیراقە و دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت كار لەسەر ئەوە بكرێت كە سەقامگیری عێراق لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕین.
    بۆچوونەكان كۆك بوون لەسەر ئەوەی پێویستە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دڵنیا كردنەوەی هەموو پێكهاتەكان یەكلایی بكرێتەوە، تا هەمووان لەدروستكردنی بڕیاری سیاسی و پڕكردنەوەی ڕۆڵیان هەبێت و  ئەو بۆشاییەش لەم پۆستە گرنگە پڕ بكرێتەوە.

    هەروەها دووپات كرایەوە كە گرنگە سەروەری عێراق پارێزراو بێت و سنوور بۆ ئەو پێشێلكارییانە دابنرێت جا لە هەر شوێنێك بن و ڕێگای یاسایی بگرێتە بەر بۆ سەلماندنی ئەو پێشێلكارییانە و نەهێشتنیان.

    Related News