• سەماحەتی حەكیم  چاوی بە بە باپیر دەكەوێت و بانگەواز بۆ هەڵوێستێكی ئیسلامی یەكگرتوو بەرامبەر شەڕی زاڵمانەی بەرامبەر فەلەستین و لوبنان دەكات

    2024/ 10 /29 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە بە باپیر دەكەوێت و بانگەواز بۆ هەڵوێستێكی ئیسلامی یەكگرتوو بەرامبەر شەڕی زاڵمانەی بەرامبەر فەلەستین و لوبنان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئەمیر عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵەی دادپەروەری كوردستانی، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە هاریكاری لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان هەبێت بۆ ئەوەی بەرەنگاری ڕكابەرییەكان ببنەوە، هەروەها داوای كرد حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك بهێنرێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی بەرژەوەندی هاولاتیان بكات و پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدانیش بەردەوام بێت.
    بەڕێزیان داوای دووپات كردەوە بۆ ئەوەی شەڕی زاڵمانەی سەر هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی ڕابگیرێت و داوامان كرد هەڵوێستێكی ئیسلامی هاوبەش بۆ فشار خستنە سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت تا رۆڵی خۆی لە ڕاگرتنی ئەو شەڕە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكان بگێڕێت، هەروەها داوای دووپات كردەوە بۆ ئەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە و پێویستە بنەمای دەستبەرداردوون لە لایەن هەمووان پەیڕەوی بكرێت.

    Related News