• سەماحەتی حەكیم چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كەوت و پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی لێكرد

    2024/ 10 /29 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كەوت و پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی لێكرد

    لە دەستپێكی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی  سەرۆكی هەرێم و پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان و بەشداربوونی میللی بەرفراوانی لێكردن، بەڕێزی ڕوونی كردەوە كە سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم وەك سەركەوتنێكی دیكەی ئەزموونی دیموكراتیەتە لە وڵات، هەروەها داوای لە كوتللە براوەكان كرد كە دەست بە پێكهێنانی حكومەت بكەن و ناكۆكیە لاوەكییەكانیش بەلاوە بنێن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئەو حكومەتەی پێك دەهێنرێت ئەركی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بگرێتە ئەستۆ و هەر لەسەر ئەو هەڵمەتەی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوەش  بەردەوام بێت كە هەرێم بەخۆیەوە بینیوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری هەرێم تیشكدانەوەی لەسەر سەقامگیری عیراقیش دەبێت و ئاماژەمان بە ئەزموونی دوو دەیەی ڕابردوو كرد كە دەریدەخات كە عێراق پێویستی بەوەیە لە هەموو گۆڕەپانەكان سەقامگیر بێت بۆ ئەوەی بگاتە سەقامگیری مەبەست.
    بەڕێزیان داوایان دووپات كردەوە بۆ یەكلایی كردنەوەی ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و هەروەها هاندانی بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم و جەختی كردەوە لەسەر پەیڕەوی كردنی دەستوور و یاساكان و بەرژەوەندی گشتی و دەستبەرداربوونی هەمووان بۆ چارەسەركرنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

    لەڕووی سیاسییەوە دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت و گوتمان كە گرنگە ئەوە بە ڕێكەوتنی هەمووان لە پێكهاتەی سوننە بكرێت بۆ ئەوەی ئەركی تەواوی پێكهاتە و نوێنەرانی لە ئەنجومەن ئاسان بێت، جەختیشی  لەسەر پاراستنی سەروەری عیراق لەهەر پێشێلكارییەك كردەوە و گوتمان سەقامگیری عێراق پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەكە.

    Related News