سەماحەتی حەكیم .. سەقامگیری عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەكە پێویستە
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز گلین ئاندرۆ مایلز بالیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكەو پەیوەندی دوو ۆقۆڵی هەردوو وڵات كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئاڵۆگۆڕكردنی ئەزموون لە نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی لەبواری كشتوكاڵ، هەروەها سروشتی سەقامگیری عێراقی خستە ڕوو و گوتی سەقامگیری عێراق پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و داواشی كرد ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕدرێت.
سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە، سەماحەتی داواكەی بۆ ڕاگرتنی شەڕی سەر غەزە و لوبنان دووپات كردەوە و بەرپرسیارێتی ئەوەشی خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گوتیشی گرنگترین كار ئێستا بایەخدانە بە هاوكاری مرۆیی و ئاوەدان كردنەوەی شارەكان.
هەروەها پێویستی عێراقی بۆ دەرهێنانی چەند یاسایەكی تازە سەبارەت بە ئازادی دەربڕین و ڕا و بۆچوون ڕاگەیاند كە پێویستە لەگەڵ دەستوور كۆك بێت.