• سەماحەتی حەكیم.. پێشخستنی پڕۆسییی پەروەردە مەرجێكی سەرەكییە بۆ پێشخستنی سروشتی عێراق

    2024/ 10 /26 

    سەماحەتی حەكیم.. پێشخستنی پڕۆسییی پەروەردە مەرجێكی سەرەكییە بۆ پێشخستنی سروشتی عێراق

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، چاوی كەوت بە شاندێكی سەرپەرشتیارانی پەروەردە و لەم دیدارە گوێبیستی بۆچوونیان بوو سەبارەت بە سروشتی پەروەردە لە عێراق و چۆنیەتی باشكردنی، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە مەرجێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی سروشتی عێراق بەگشتی بەرەو پێش ببەین، ئاماژەشی كرد كە سەرپەرشتی پەروەردە گرنگی لە پرۆسەی پەروەردە هەیە و بانگەوزای بۆ پالپشتی كردنی سەرپەرشتیارانی پەروەردە كرد.

    سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردەوە كە پڕۆسەی پەروەردە لەسەر چەند شتێك دەوەستێت لەوانە مامۆستا و قوتابی و پرۆگرامی پەروەردە و پەیوەندی نێوان قوتابخانە و خێزان، جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پێشخستنی پڕۆگرامەكان و مەشقكردن بە كادیرانی پەروەردە و پێشخستنی ژێرخان وەك باشكردنی دۆخی قوتابخانەكان و شتی دیكە.

    Related News