• سەماحەتی حەكیم دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شارێكی ئێران سەركۆنە دەكات

    2024/ 10 /26 

    سەماحەتی حەكیم دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شارێكی ئێران سەركۆنە دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی هاوپەیمانێتی خۆی بۆ گەلی ئێرانی و حكومەتەكەی دژ بە دەستدرێژی ئیسرائیلی دەربڕی، سەماحەتی لە بەیانێكدا لەسەر ئەكاوتنی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گوتی :
    دەستدرێژیكردنی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شارێكی ئێرانی سەركۆنە دەكەین، ئێمە هاوپەیمانێتی خۆیان لەگەڵ گەلی ئێرانی موسڵمان و سەركردایەتی ژیر و حكومەتەكەی ڕادەگەیەنین، ئێمە بانگەوازمان بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە بۆ یەكگرتن و یەكبوون بۆ وەستاندنی كارە ناڕەواكانی ئیسرائیل كە پێچەوانەی ڕێكەوتن و عورفە نێودەوڵەتییەكانە، هەروەها هۆشداری دەدەین لە هەوڵەكنی بۆ فراوان بوون پێگەی شەڕەكەی بەرامبەر فەلەستین و لوبنان بۆ سوریا و ئێران و وڵاتی دیكەش، هەروەها داوا لە هەردوو ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەین كە بڕیاری توند بەرامبەر ئەو هەلسوكەوتانەی ئیسرائیل بگرێتە بەر كە تێكدەرن و كاریگەری لەسەر سەقامگیری گەلانی ناوچەكە هەیە.

    خودا وڵاتە ئیسلامی و عەرەبییەكان لە زوڵمی دەستدرێژیكەران بپارێزێت

    Related News