• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی خوارووی ئەفریقیا لە بەغدا دەكات

    2024/ 10 /23 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی خوارووی ئەفریقیا لە بەغدا دەكات

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێو خاتوون تسیلانی مۆكۆینا بالیۆزی خوارووی ئەفریقیا لە بەغدا كرد، لەم دیدارە باس و بیروڕا سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا ،سەماحەتی ستایشی ڕۆڵی خوارووی ئەفریقیای لە دادگای نێودەوڵەتی كرد بەوەی كە ئیسرائیلی بەهۆی كردارەكانی لە غەزە تاوانبار كردوە.

    سەماحەتی حەكیم بانگەوازی بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە هەڵوێستێكی هاوشێوەی خوارووی ئەفریقیان هەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی قەوارەی زایۆنی بەهۆی تاوانەكانیان كە بە تاوانی جینۆساید و دژ بە مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت، لەهەمان كاتیشدا جەختی كردەوە كە گرنگە بالیۆزخانەی فەرمی و هەمیشەیی خوارووی ئەفریقیا لە بەغدا هەبێت و داواشی كرد سوود لە بواری ئەوان لە ڕووی مافی مرۆڤ و ئافرەتان و نەهێشتنی ڕەگەز پەرستی وەربگیرێت.

    Related News