سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر هۆشیاركردنی دەزگا ئەمنییەكان و خەڵكی بە مافە شارستانییەكان لەكاتی شەڕ و ئاشتی دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی ڕێكخراوی باكسی هۆڵەندی تایبەت بە بواری پاراستنی خەڵكی مەدەنی لە ساتەكانی شەڕ و ئاشتیدا، سەماحەتی چەندین تێبینی لەم بارەیەوە هەبوو، هەروەها دووپاتی كردەوە كە قەیڕانی داعش چەندین چێرۆكی بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی بەدوای خۆی جێهێشت، گوتیشی تیرۆر خەڵكانی سڤیلی بە ناوی نەتەوە و ئاین و مەزهەب لەناوبرد.
سەماحەتی ئاماژەی بە مەینەتییەكان شەبەك و توركمانی شیعە لەو قەسابخانانە كرد كە بە سووتاندیان كۆتایی پێ هات، هەروەها ئاماژەی بە سروشتی مافی خەڵكی كرد لە ساتی ڕژێمی پێشوو لەگەڵ پێشكەشكردنی هەزاران شەهید كە عێراق بۆ ڕزگاركردن لە دیكاتۆریەت پێشكەشی كرد.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە هێزە ئەمنییەكان سەبارەت بە مافی خەڵكی مەدەنی لەكاتی شەڕ و ئاشتی هۆشیار بكرێن، دووپاتیشی كردەوە كە بابەتەكە دوو رووی هەیە یەكەمیان ڕۆشەنبیركردن و هۆشیاركردن هێزە ئەمنییەكانە بە مافەكانی خەڵك و دووەمیش ڕۆشەنبیركردنی خەڵكە بە ئەرك و مافەكانیان، داواشی كرد میدیاكان بۆ بەدی هێنانی ئەو مەبەستە بقۆسترێتەوە، لێرەش ڕۆڵی سوسیال میدیا گرنگی گەورەی هەیە.