سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی ئوردنی دەكەوێت و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات فشار بكەن بۆ ئەوەی شەڕی سەر لوبنان و غەزە بوەستێنرێت
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ماهیر ئەلتەراونە باڵیۆزی میرنشینی ئوردنی هاشمی لە عێراق، لە دیدارە گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی و ناوچەكە و چۆنیەتی دوور خستنەوەی گرژی لەناوچەكە و خۆ بەدوور خستن لەشەڕێكی سەرتاسەری كرا.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و مرنشینی ئوردن كرد كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵاتەكە بكات و دووپاتی كردەوە كە پێویستە شەڕی لوبنان و غەزە بەكۆتا بێت و سەرسوڕمانی خۆشی لەبەرامبەر بێ دەنگی نێودەوڵەتی بەرامبەر كوشتنی بە بەرنامەی خەلكانی سڤیل و بێ تاوان لە لوبنان و غەزە دەربڕی و ڕوونی كردەوە كە ئەوەی لە غەزە و لوبنان ڕوودەدات تاوانی جەنگە، هەروەها داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد سەركەوتن بۆ بەها و بنەماكان بەدی بهێنێت و لە بناغە و ڕێكەوتنە نێودەوڵەتییەكان لا نەدات.
سەماحەتی جەختی كردوە لەسەر پاڵپشتی ڕێرەوی هاریكاری مرۆیی و میدیایی و سیاسی لە غەزە و داوای لە وڵاتانی ناوچەكە كرد كە بەو ڕێڕەوە فشار بكەن و پالپشتی غەزە و لوبنان بكەن و داواشی كرد كە ولاتانی جیهان و وڵاتانی خاوەن ئئەندامێتی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و شەرەكە بوەستێنن و هاریكاری مرۆیی و ئاوەدانكردنەوەی شارەكانیش دەست پێ بكات.