• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كەرتەكتنی بەرهەم هێنان بە جووڵە بخرێت و بایەخی زیاتر بە جووتریان بدرێت و پاڵپشتی بكرێن

    2024/ 10 /19 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كەرتەكتنی بەرهەم هێنان بە جووڵە بخرێت و بایەخی زیاتر بە جووتریان بدرێت و پاڵپشتی بكرێن

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە سەرۆك و ئەندامانی فڕاكسیۆنی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە حكومەتە نێو خۆییەكان بە ئامادەبوونی هەردوو پارێزگاری بەڕێزی زیقار و نەجەف، سەرەتا سەماحەتی حەكیم گوێبیستی سروشتی خزمەتگوزاری پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور بوو، ڕوونیشی كردەوە كە ئامادەبوونی مەیدانی و پەیوەندیكردن بە شەقام وخەڵكی گرنگی زۆری هەیە، هەروەها پێویستە خزمەتگوزاری و بە جووڵەخستنی ئەو پڕۆژانە هەبێت كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیان هەیە.

    بەڕێز ئەلحەکیم جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتە خۆجێییەکان ڕاستییەکی دەستووری و یاسایی و پێویستییەکی سیستەمی دیموکراتی فیدراڵە و داوای پێدانی دەسەڵاتە دەستوورییەکانیان و گرنگە یەکخستنی ئاستی  نێوان پارێزگاکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و وەزارەتەکانی فیدراڵی هەبێت.
    بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستی نەهێشتنی ڕێوشوێنی سوور و بیرۆکراسی و پەیوەندی لەگەڵ شێخەکانی هۆزەکان و دامەزراوە زانستییەکان و چەسپاندنی شکۆمەندی دەوڵەت بەشێوەیەك كە دەزگای دادوەری ببێتە پەناگەیەک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە هەست بە زوڵم دەکەن و داوای پێکهێنانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەرجەم پارێزگاکاندا دووپاتکردەوە و گرنگی پاراستنی سەقامگیریی ئێستا کە لەسەقامگیریی خزمەتگوزارییەکان و گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیانەوە دەست پێدەکات

    به ڕێز ئه لحه کیم داوای به گەڕ خستنی كەرتەكانی وەبەرهێنان و گرنگیدان به کشتوکاڵ و پاڵپشتیکردنی جوتیاران و ڕەخساندنی ژینگەیەکی کار کرد که بتوانێت سه رمایه ی ڕابکێشێت و ده رفه تی کار برەخسێنێت.

    Related News