• سەماحەتی حەكیم داوای تەواوكردنی پڕۆژەكانی دیوانییە و تەواوكاری ڕۆلەكان لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوەندی دەكات

    2024/ 10 /16 

    سەماحەتی حەكیم داوای تەواوكردنی پڕۆژەكانی دیوانییە و تەواوكاری ڕۆلەكان لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوەندی دەكات

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هیزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەر لەبەیانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەباس ئەلزاملی  پارێزگاری دیوانییە، لەم دیدارە سەماحەتی گوێبیستی كورتەیەك بوو لەسەر دۆخ و پلان و پڕۆژەكانی چاوەڕوانی ئەو پاێزگایە دەكات و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی تەواو كردنی پڕۆژەكان، بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی كە نزیكە تەواو بكرێت یان رێژەی تەواو كردنی زۆر بەرزە و دوای كرد پارەی پیویست بۆیان دابین بكرێت و هەوڵ بدرێت پڕۆژەكان بە كۆمپانیای ناسراو و سەركەوتوو لەم بوارە بدرێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە فڕاكسیۆنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە حكومەتە نێوخۆییەكان لە پارێزگاكان پێك بهێنرێت و هەماهەنگی لە ڕۆڵەكان و تەواوكاری لە نێوان حكومەتی نێوخۆیی و پارێزگار هەبێت، هەروەها داواشی كرد میوانداری پارێزگارەكان لە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەبێت بۆ دەركردنی بریاری سیاسی دروست و پیشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و چۆنیەتی پێشخستنی پارێزگاكانیش بخرێتە ڕوو.

    Related News