• سەماحەتی حەكیم داواكەی سەبارەت بە دیاریكردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دووپات كردەوە

    2024/ 10 /14 

    سەماحەتی حەكیم داواكەی سەبارەت بە دیاریكردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دووپات كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشمانی ئەمرۆ چاوی كەوت بە بەڕێز موسەننا سامرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كەوت، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق وناوچەكە كرا، سەماحەتی داواكەی دووپات كردەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ڕوونیكردەوە كە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەوەیە تا هەموو پێكهاتەكان ئاسوودە بن بە ئامادەبوونیان لەدۆخی سیاسی و دروستكردنی بڕیاردا.
    سەماحەتی پالپشتی خۆی بۆ حكومەتی عیراقی لەهەردوو ڕێڕەوی گشەپێدان و خزمەتگوزاری دووپات كردەوە و داواشی كرد ئاستێكی تەواوكاری نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی خۆجێی و ناوخۆیی هەبێت، جەختیشی كردووە لەسەر دەركردنی بڕیاری گرنگ و قوستنەوەی ئەو قۆناغەی ئێستا بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكان، هەروەها باسی دیاری كردنی سامەرای وەك پایتەختی رۆشەنبیری ئیسلامی كرد و داوای كرد هەوڵی  بەردەوام و باشتر بدرێت بۆ سەرخستنی ئەو چالاكییە.
    سەماحەتی  حەكیم   پاڵپشتی خۆی بۆ هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی دەربڕی بەهۆی ئەو شەر و بەكۆمەڵ كوشتنەی لەسەر دەستی هێزەكانی ئیسرائیلی داگیركەر ڕووبەڕووی دەبنەوە.
     

    Related News