سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە مەیاحی دەكات و جەخت لەسەر پێدانی دەستەلات بە حكومەتە نێوخۆییەكان دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە دكتۆر محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واسیت كرد و سەرەتا گوێبیستی كورتەیەك بوو لەسەر سروشتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاكە و گوتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاولاتیان پێویستیەكی سەرەكییە و جێی ڕەزامەندی خودای گەورەیە و ئەركێكی نیشتمانی و پیشەییە لەگەڵ بەرنامەی حكومی دەگونجێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە تایبەتمەندییەكانی پارێزگاكە لە ڕووی كشتوكاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری بقۆسترێتەوە، هەروەها پالپشتی كەرتی كشتوكاڵی و جوتیاران بكرێت، هەروەها رۆڵی تەواوكاری نێوان حكومەتی نێوخۆیی و پارێزگا و نێوان پارێزگا و وزارەتە ناوەندییەكان هەبێت و داواشی كرد حكومەتە نێو خۆییەكان دەستەلاتی دەستووری و یاسایی خۆیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەڵێنەكانی خۆیان بۆ هاوڵاتیانی شارەكانیان بەجێ بگەینن.