سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە سەندیكاكان گرنگترین كۆڵەكەی كۆمەڵگای عێراقین
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسیتنگەی خۆی گفتوگۆیەكی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەرۆكەكانی چەند سەندیكا و یەكێتی و لیژنەی كاروكاروباری كۆمەڵگەی مەدەنی كرد بۆ ئەوەی هەڵوەستەیەك لەسەر تێبینییەكانی كاری سەندیكاكان هەبێت و لێك نزیك بوونەوە لە نێوان هەموو لایەنەكانی ئەو توێژە هەبێت كە گرنگترین توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقییە.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو لایەنە سەندیكاییانە ڕۆڵیان لە داڕشتنی یاسای پەیوەست بە توێژەكانی خۆیان هەبێت كە نوێنەرایەتی دەكەن، گوتیشی ئەو جۆرە یاسایانە پێویستی بە بەردەوام بوون و ڕاوێژو و گوێگرتن لە بۆچوونەكان هەیە لە لایەن كەرتەكتندا، لەبەر ئەوەی ئەو یاسایانە خزمەتگوزارین و دوورن لە هەر مۆركێكی سیاسی، سەماحەتی گرنگی و پێوستی سەندیكاكانی ڕوون كردەوە بەوەی كە پێویستە بواری پێ بدرێت و دووپاتی كردەوە كە سەندیكاكان گرنگترین كۆڵەكەی كۆمەڵگای عێراقین و یەكێكن لە گرنگترین پالپشتەكانی ڕژێمی سیاسی لەتەك هەردوو دەستەڵاتی تەنیفیزی و تەشریعیدا.