سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئەندامانی دەستەی بیروڕا پێشهاتی سیاسی عیراق و ناوچەكە تاتوێ بكات
لەكۆبوونەوەی دەستەی بیروڕا لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دوڵەتی نیشتمانی پرسەی خۆی بۆ ئامادەبووان دووپات كردەوە بە بۆنەی یادی شەهیدبوونی خاتوونی زەهرا (سڵاوی لێبێت) وە بە بۆنەی تیرۆر كردنی سەماحەتی بەڕێز حەسەن نەسروڵا و كۆمەڵێك مسوڵمانانی لەگەڵی (خودا لێیان خۆش بێت) هەروەها لەگەڵ ئەندامانی دەستەی بیروڕا پێشهاتەكانی دۆخی عێراق و ناوچەكەی تاوتوێ كرد.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ 7ی ئەكتۆبەر كرد و باسی ئەو هۆكارانەی كرد كە بوە هۆكاری ئەو كردە كتوپڕە، ڕوونیشی كردەوە كە داگیركەری ئیسرائیلی شكستی هێنا لەوەی ئامانجەكانی لە غەزە بپێكێت و تەنها خاپوور كردن و تێكدانی لەدوای خۆی جێهێشت،ڕوونیشی كردەوەكە داگیركەری ئیسرائیلی لە حەوتی ئۆكتۆبەر كارتی زوڵم لێكردنی كە هەمیشە یاری لەسەر دەكرد و لەپێش جیهانیش ئاشكرا بوو و شكۆی شكێنرا، دووپاتیشی كردەوە كە مێژوو هەمیشە هێزی ئەهلی هەقی سەلماندوە هەرچەندە ژمارەیان یان كەرستەی بەردەستیان كەم بێت، هەروەها مێژوو سەلماندوویەتی كە لەگەل شەهید بوونی سەركردەكان كاروان ناوەستێت و قەرەبوو دەكرێتەوە هەر چەندە چەندین سەركردەی مەزن شەهید بوون.
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر پالپشتی كردنی عێراق بۆ هەردوو كەیسی فەلەستینی و لوبنانی كرد بەتایبەتی لە بواری سیاسی و میدیایی و مرۆیی، هەروەها ستایشی هەموو ئەو ئەركانەی كە بووە هۆكاری كۆتایی پێ هێنانی كارەكانی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە ڕێگەی ڕێكەوتن و لێك تێگەیشتنی دوو قۆڵی لەگەل هەندێك لە دەوڵەتە بەشداربووەكان،
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت بەردەوام بن لەسەر پەیوەندی مەیدانی لەگەڵ هاندەران و كاركردن لەسەر بەدی هێنانی خواستەكانیان هەروەها داوای كرد بەردەوام بن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و گێڕانی ڕۆڵی كۆمەڵایەتی لەگەڵ بژاردە و بەهرەمەند و شێخی هۆزەكان و سەكردە كۆمەلایەتییەكان.