• سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر هەماهەنگی بەرزی نێوان حكومەتی نێوخۆیی و ئەنجومەنی پارێزگای موسەننا

    2024/ 10 /02 

    سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر هەماهەنگی بەرزی نێوان حكومەتی نێوخۆیی و ئەنجومەنی پارێزگای موسەننا

    لەمیانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد موحسن زەیادی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای  موسەننا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  گوێبیستی 
    سروشتی دۆخی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بن، گوتیشی ئەوەی موسەننا جیا دەكاتەوە ئەوەیە كە ئەو شارە لە لایەن تیرۆرەوە پیس نەكراوە و هیچ كارێكی تیرۆریستی تێدا ئەنجام نەدراوە.
    سەماحەتی حەكیم پالپشتی خۆی بۆ پێكهێنانی فڕاكسیۆنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پارێزگای موسەننا دووپات كردەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر هەماهەنگی كردنی بەرزی نێوان حكومەتی نێوخۆیی و ئەنجومەنی پارێزگا.
    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە گرنگی بەردەوام بوون و سەقامگیری پارێزگا وپێشخستنی گرنگی گەورەی هەیە، داواشی كرد پەیوەندی بە خەڵك و هەندەران بكرێت و بچنە گۆڕەپان و سیاسەتی دەرگای كراوە بەرامبەر هاوڵاتیان بكەنەوە و گرنگی پەیوەندیكردنی بە هۆزە عێراقییەكان و شێخەكان و خاوەن بەهرە و كەس دیارەكانی پارێزگاكەی كرد و ڕوونیشی كردەوە كە نزیكترین رێگا بۆ لای خوای گەورە خزمەتكردنی بەندەكانیەتی.

    Related News