سەماحەتی حەكیم دەنكی خۆمان دەخەینە پاڵ ئەو هۆشدارییەی ئەمنیداری گشتی پێشكەشی بە نەتەوە یەكگرتوەكان كردوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی هاوڕای خۆی دەربڕی بەرامبەر گوتەكانی بەڕێز ئنتۆنیۆ گۆتیریش ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو نیگەرانییانەی بۆردوكانی ئیسرائیلییەكان بۆ سەر لوبنان و گەلە تێكۆشەرەكەی ئەنجامی دەدەن، سەماحەتی گوتی " دەنگی خۆمان دەخەینە پال دەنگی ئەو هۆشدارییەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی داویەتی و جەخت دەكەینەوە لەسەر گرنگی دیاری كردنی وردی و دووپات كردنەوەی ئاشكرای بەوەی كە سوپای زایۆنی و ماكینەی سەربازی بە ئەنقەست لێدانی لەناوبەر لەناوچە پڕ دانشتوان و خەڵكی سڤیل دەدەن، هۆشداریشی دا لە فراوانبوونی پانتایی ئاوارەكان بەهۆی بۆمبارانكردنی خەڵكی بە مووشەك لەسەر زەوی و ئاسمان و دەریادا.
هەروەها ئەو هۆشدارییەی گۆتێرش دای لە هەڵگیرسانی دۆزەخی لوبنان وەك خۆی ناوی لێناوە، دان پێدانانێكی ڕاستەوخۆیە بە پلانە دڕندانەكەی قەوارەی داگیركەر پەیڕەوی دەكات لەو شەڕە زاڵمانە و پشت گوێ خستنی ئەو ڕێكەوتن و پەیماننامە نێو دەوڵەتییەكانە لەبەر ئەوەی ئێستا خانووی هاوڵانیان و قوتابخانە و نەخۆشخانە و مزگەوت و دام و دەزگاكانیش بە ئامانج كراون.
بۆیە بە پشت بەستن بەوەی كە باس كراوە، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان و پێكهاتە مرۆییەكانی دەكەین كە هەموو ڕێگایەكی پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی قەوارەی زایۆنی ناچار بكەن شەڕی سەر لوبنان و فەلەستین بەزووترین كات بوەستێنن، ئێمە پێشوازی لەهەموو ئەو بانگەشانە دەكەین كە داوای وەستانی شەر لە لوبنان و غەزە دەكات بۆ ئەوەی شەڕ ڕابگیرێت ە ئاوارەكان بگەڕێنەوە و ئاوەدان كردنەوە دەست پێ بكات.