سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە پێویستە سەندیكای پیشەوەرەكان دەستەڵاتی دەركردنی بڕیاری نیشتمانیان هەبێت كە كاریگەری لەسەر ژیانی هاولاتیان هەبێت
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆیداپێشوازی لە چەند سەرۆكێكی سەندیكای پیشەوەران و سەندیكانی كار كرد، لەم دیدارە رۆڵی سەندیكاكان تاتوێ كرا سەبارەت بە سەقامگیری كۆمەڵایەتی و ئابووری بۆ بەدی هێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی.
بەڕێزیان گوتی سەندیكاكان بڕبڕەی پشتە بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی كرێكاران و پیشەوەرەكان لەسەرجەم كەرتەكاندا هەروەها وەك دەنگی گەلە بۆ بەدی هێنانی كەشێكی دادپەروەرانە و ئاسوودەی كاركردن، هەروەها یەكێك لە بەڵگەكانی سیستەمی دیموكراسی.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی دیالۆگی بنیاتنەر و هاوکاری بەردەوام لەنێوان حکومەت و سەندیکاکان کردەوە بۆ مسۆگەرکردنی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی سەندیکاکان و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە وەرگرتنی بڕیارە نەتەوەییەکان کردەوە کە کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
جەنابی ئاماژەی بەوەدا کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا بەندە بە کاری هاوبەش لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانیدا بەتایبەتی پسپۆڕان کە بەشێکی گرنگی هێزی عێراق پێکدەهێنن و پشتیوانی خۆمان بۆ سەندیکاکان و بەردەوامی کارکردن لەسەر پەرەپێدانی سیاسەتی پاراستنی مافەکانی هەمووان و بەدیهێنانی ئاواتەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و تەئکیدیشی لەسەر گرنگی ژینگەی یاسایی بۆ کاری سەندیکاکان کردەوە.