سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەندامی نوێنەران حسێن موئنیس كەوت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز حوسێن موئنیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كەوت و لەم دیدارە بیرو بۆچوون سەبارەت بە بڕیار دان لەسەر گۆڕێنی یاساكان لە خشتەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە رۆڵی چاودێری و تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ئەكتیڤ بكرێت بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێداویستیەكانی ئەو قۆناغە بگونجێت، هەروەها بەپێویستی زانی یاسای وا دەربكرێت كە ڕاستەوخۆ پەویەست بێت بە ڕژێمی سیاسی و پێداویستی هاوڵاتیان.
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر پاراستنی ئەو سەقامگیرییە كرد كە لەو قۆناغە بەدی هاتوە و گوتی ئەو سەقامگیرییە بەرهەمی خوێنی شەهیدان وقوربانییەكانە و پێویستە دەستی پێوە بگرین و بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕین.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە بەردەوام بوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و تەواوكردنی پرۆژەكان و داوای كرد پاڵپشتی پارێزگاكان بكرێت بۆ ئەوەی هیوا و خواستی هاوڵاتیان بەجی بێت و بۆ ئەوەش پێویستە دەستەلاتی دەستووری و یاسایی و ئیداری بە پارێزگاكان بدرێت.