سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە نوێنەرانی پیشەی تەندروستی و پزیشكی بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی سەندیكای پەیوەست
لەمیانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن پیشەی پزیشكی و تەندروستی وبە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی سەندیكای پەویەست بە توێژە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی ڕۆبوونی پێغەمبەری پاك ە لەدایك بوونی ئیمام جەعفەر سادق (د خ) لێكردن و داخی خۆی دەربڕی بۆ ئەو مەینەتییەی ئەو توێژە ڕووبەڕووی بوونەتەوە بۆ ئەوەی هەلی كاركردنیان دەست كەوێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە وەگیراوانی زانكو بەپێی بازاڕی كار ڕێك بخرێن و لە هەموو پسپۆرییەكان، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە كەرتی تایبەت ڕۆڵی هەبێت لە ڕاكێشانی خەڵكی بەهرەمەند و خاوەن بڕوانامەكاندا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە كەرتی تایبەت ئەكتیڤ بكرێت و پاڵپشت بكرێت بۆ ئەوەی بە باشی بە كاری خۆی هەڵبستێت.
سەماحەتی گوتی بە ئامانجكردنی خۆپیشاندەران و پیاوانی ئاسایش لە یەك كاتدا ڕەت دەكەینەوە، هۆشداریشی دا بە ئەو ئەژیندانەی هەوڵی شێواندنی كارەكە دەدەن، گوتیشی دابەزینی نرخی نەوت فشارێكی گەورەیە لەسەر بودجە و دەوڵەتی عێراقی و پابەندییەكانی و ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە بەدوا چوون بۆ بۆ پلەكانی مووچەخۆران بكرێت لەوانەی ماون لە بەشەكانی خاوەن كار و پیشەی پزیشكی و تەندروستیدا.