سەماحەتی حەكیم بەشداری بەڕێز حەسەن نەرسوڵڵا دەكات لە شەهید بوون و برینداربوونی كاروانێكی دیكەی كادیرانی تێكۆشانی ئیسلامی
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی بەشداری بەرێز حەسەن نەسروڵڵا و گەلی لوبنانی كرد كرد لە شەهید بوون و بریندار بوونی كۆمەڵێك لە كادیران و تێكۆشەرانی بەرەی ئیسلامی بەتایبەتی شەهیدبوونی سەركردەی تێكۆشەر حاجی ئیراهیم عەقیل و كۆمەڵێك لە برایان و هاورێیانی تێكۆشانی و بەڕێز حەكیم لە بڵاوكراوەیەك لە تیلیگرام نووسیویەتی :
بسم الله الرحمن الرحيم
"وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ"
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە بەشداری سەماحەتی حەسن نەسروڵڵا و كادیرە تیكۆشەرەكان و گەلی لوبنانی دەكەین بەهۆی شەهیدبوونی سەركردەی جیهادی مەزن حاجی ئیبراهیم عەقیل و چەند برایەك و هاوڕێیانی دكەین كە بەكاروانی شەهیدان گەیشتن دوای كاروانێكی پڕ لە تێكۆشان و قوربانیدا.
ئێمە لەسەر یەقینین كە ئەوە هیچ لە بەرهەڵستی هێزەكانی بەرەی ئیسلامی و گەلی لوبنانی كەم ناكاتەوە و تەنها سووربوونیان لەسەر ئەو ڕێڕەوە پتەوتر دەكات، وێرای ئەو هێرشە زاڵمانەی كە قەوارەی زانیۆنی لە ناوچەیەكی بەیروت بەجێی گەیاند،بڕوامان وایە كە ئەو تاوانانە هیچ لە سووربوون و گڕ و تینی گەلی لوبنانی و بەرەی تێكۆشەرانی ئیسلامی كەم ناكاتەوە كە بەئازایانە ڕووبەڕووی قەوارەی ئیسرائیلی دەبنەوە، لەخواش دپارێێنەوە كە شەهیدانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم شەهیدانی ئەو ڕێبازە لە ڕەحمەتی خۆی بگرێت و بریندارەكانیش چاك بكاتەوە و سێبووریش بە گەلی لوبنانی ببەخشێت تا ئاڵای هەق و سەركەوتن بەرز بكەنەوە.
انا لله وانا لله راجعون