سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە دەبێت بنەماكانی ئابووری و كشتوكاڵی و گەشتیاری زیقار بقۆسترێتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی ئەندامتنی نوێنەران لە پارێزگای زیقار، لەم دیدارەدا باس لە پێشهاتەكانی سروشتی خزمەتگوزاری و كۆمەلایەتی لە پارێزگا خۆشەویستەكەیان كرا و دووپات كرایەوە كە زیقار گرنگی هەیە بۆ عێراق لەبەر مێژوو و شارستانیەت و ڕابردووی لە تێكۆشان و رۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕووبەڕوو بوونەوەی دیكتاتۆریەت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر خزمەتكردنی پارێزگاكە و گوتی گۆڕانكاری سروشتی زیقار داواكارییە و پێویستە هەمووان هاوكار بن و هەماهەنگی بكەنبۆ خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی ئەو شارە و دەبێت بنەماكانی زیقار لەڕووی ئابووری و كشتوكاڵی و گەشتیاری بقۆسترێتەوە، سەماحەتی داوای كرد پەنا بۆ دادگا ببرێت لە كەیسە ناكۆكیەكاندا و ڕوونی كردەوە كە دادگا و یاسا بەردی بناغەیە لە هاوكێشەی عێراقیدا و ڕوونی كردەوە كە پرۆژە ستراتیژییەكان لەپارێزگاكە گرنگی خۆی هەەی و گوتیشی دەبێت ئەو پرۆژانە هەلی كار و برەخسێنێت و سەرمایە و پارەش بۆ زیقار ڕابكێشێت.