سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵێۆزی سوریا لە عێراق دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی بەڕێز سەتام جەدعان ئەلدەندەح باڵیۆزی سوریا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوو گەل و وڵاتی بر و چۆنیەتی پێشخستنی كرا، سەماحەتی گرنگی هەردوو وڵاتی بۆ یەكتر خستە ڕوو بەهۆی مێژووی هاوبەش و بەرژەوەندی و ڕكابەرییە هاوبەشەكانەوە.
بەڕێز حەكیم ڕوونی كردەوە كە عێراق نابێتە ڕێڕەوێك بۆ دەست درێژی كردنە سەر وڵاتانی دراوسێ دووپاتیشی كردەوە كە ئەو هەڵوێستە بە ڕاستیەكی دەستووری لە عێراق پشت ڕاست كراوەتەوە و دەستوور بڕیاری لەسەر داوە، ئاماژەشی بۆ ڕۆڵی گرنگ و ئەرێنی عێراق كرد لە هێور كردنەوەی دۆخی ناوچەكە و لەیەك نزیك كردنەوەی بۆچوونەكان كرد.
سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی ڕێڕەوی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری دووپات كردەوە و گوتی گرنگە هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی بەرامبەر ڕووداوەكانی غەزە ڕون بێت و جەختی كردەوە كە دەبێت شەڕ و ماكینەی شەڕ لە كوشتنی ئافرەتان و منداڵان و خەڵكی سڤیل بوەستێنرێت.