• سەماحەتی حەكیم پێشهاتی سیاسی عێراق و تاوچەكە لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا تاوتوێ دەكات

    2024/ 09 /16 

    سەماحەتی حەكیم پێشهاتی سیاسی عێراق و تاوچەكە لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئالبیرۆس كۆتراشیف باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارەش باس لە پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ كرا.
    سەماحەتی دووپاتی كردوە كە گرنگە بەشدار بن لە گۆڕینی سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر بەردەوام بوونی ڕۆڵی عێراق لە نزیك كردنەوەی بۆچوونی وڵاتە ناكۆكەكان لە ناوچەكە و ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە عێراق ئەمتیڤ بێت لەگەڵ تازەترین پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی ناوچەمە و جیهان ئەویش بەپێی دیدی خۆی و بەرژەوەندییەكانی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە شەڕی غەزە بوەستێنرێت و ئاوارەكان بگەڕێنەوە و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە گوتیشی سەقامگیری ناوچەكە و نەهێشتنی تەشەنەكردنی گرژییەكان پێویستی بەوەیە كە شەڕی زاڵمانەی سەر غەزە بوەستێنرێتكە لە لایەن ماكینەی شەڕی ئیسرائیلی ئەنجام دەدرێت.

    Related News