• سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ بایەخپێدان بە سامانی ئاژەڵی دەدات وئاماژە دەكات كە كشتوكاڵ باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی كێشەكانی ژینگە و كەش و هەوا

    2024/ 09 /15 

    سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ بایەخپێدان بە سامانی ئاژەڵی دەدات وئاماژە دەكات كە كشتوكاڵ باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی كێشەكانی ژینگە و كەش و هەوا

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە شاندێكی جوتیارانی قەزای زوبێر و ناوچەكانی رۆژئاوای بەسرە و چەند لە 2022 كرد لەم دیدارە بەڕێز عەلی شەداد ئەلفارس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی بوو و هەروەها گوێبیستی داواكارییەكانیان بوو و لەگەڵ ئەوان سروشتی كەرتی كشتوكاڵ تاوتوێ كرا و باس لە شتە ئەرێنییەكانی قۆناغی ڕابردوو كرا كە وای كرد عێراق بگەیەنێتە دۆخێك كە پشت بەخۆی قایم بكات.

    بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی کشتوکاڵ کردەوە وەک یەکێک لەو کەرتانەی کە دەتوانێت لە نەوت ڕزگارمان بکات و دۆخی پشتبەستن بە نەوت و دەوڵەتی کرێنشین کەم بکاتەوە و تەئکیدی لەسەر پاڵپشتیکردنی جووتیاران بە پەینی کیمیایی و ئامێر و سووتەمەنی و کەرەستە جۆراوجۆرەکانی کشتوکاڵ کردووە.
    هەروەها تەئکیدی لەسەر وەبەرهێنانی باشترین ئاو لە ڕێگەی میکانیزاسیون و تەکنەلۆژیای زامایەوە و ئاماژەی بە گرنگی ئاوی شیرین کرد لە قۆناغی داهاتوودا، گرنگی بە ئاژەڵداری دا، ئاماژەی بەوەدا کە کشتوکاڵ چارەسەرێکی نموونەییە بۆ ئەوەی کێشەی ژینگە و کەشوهەوا چارە بكرێت.
    هەروەها داوای دادپەروەری بۆ کەرتی ئەندازیارانی کەرتی نەوت کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کۆمپانیا بیانییەکان ناچار بکرێن ئەندازیار و کرێکارانی عێراقی دابمەزرێنن کە دەرفەتی دامەزراندنی حکومەتیان نەبووە و جەختی لەسەر گرنگی ڕاهێنان و پەرەپێدان کردەوە بۆ دروستکردنی نەوەیەک کە توانای پیشەسازی نەوتمان لە هەموو کەرتەکانی هەبێت.

    Related News