• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر دابین كردنی كەشێكی یاسایی بۆ نەهێشتنی مادەی هۆشبەر دەكات

    2024/ 09 /15 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر دابین كردنی كەشێكی یاسایی بۆ نەهێشتنی مادەی هۆشبەر دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی چاوی كەوت بە بەڕێز شیخ عەدنان ئەلجحێشی سەرۆكی پارتی پێشكەوتن و هاوپەیمانێتی چەتری واسیت و سەرۆكی لیژنەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر و كارلێكە عەقلییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی عێراق و چۆنیەتی پاڵپشتی كردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاكان پالپشتی بكرێن و دۆخیان باش بكرێت بەپێی دەستەلاتە دەستوورییەكان و یاساییەكان، ڕوونیشی كردەوە كە سەركەوتن لە پارێزگاكان  پێویستە بۆ سەركەوتنی قۆناغی ئێستادا.
    سەماحەتی حەكیم جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی دابین كردنی كەش و هەوای یاسایی بۆ  قەڵاچۆكردنی مادەی هۆشبەر، داواشی كرد جیاكردنەوە هەبێت بۆ ئەوەی بەكاری دەهێنێت لەگەڵ ئەو كەسەی بازرگانی پێ دەكات و گوتی ئەوەی بەكاری دەهێنێت قوربانییە و ئەوەی بازرگانیشی پێوە دەكات تاوانبارە.

    Related News