• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سوودانی دەكات و ستایشی ئەنجامەكانی پڕۆسەی سەربازی (پازی شێر) دەكات

    2024/ 09 /14 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سوودانی دەكات و ستایشی ئەنجامەكانی پڕۆسەی سەربازی (پازی شێر) دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە و سروشتی شایستەكانی داهاتوو كرا، هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی سەربازی ئەم دواییەی لێكرد كە تێیدا چەندین سەركردەی داعشی تیرۆریستی تێدا قەڵاچۆ كرا كە بە ناوی (بازی شێر) ئەنجام درا.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرتنە بەری چەندین بڕیاری پەیوەست بە گەندەڵی و بەدواداچوونی گەندەڵكاران و وەرگرتنەوەی پارە دزراوەكان، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر  ڕێزگرتن لە یاسا و بڕیارەكانی بەو پێیەی كە بەردێكی بناغەیە لە هاوكێشەی عێراقیدا.

    لەم دیدارەش، دووپات كرایەوە كە پێویستە چارەسەری ستراتیژی هەبێت بۆ فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات و وازهێنان لە دەولەتی تاك داهات، هەروەها سەبارەت بە ڕووداوەكانی غەزە، سەماحەتی گوتی پێویستە شەڕ بە خێرایی بوەستێنرێت و گەلی فەلەستینیش ڕزگار بكرێت لەدەست ماكینەی كوشتنی ئیسرائیلی كە جیاوازی لە نێوان بچووك و گەورە و ژن و پیاو ناكات.

    Related News