• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات مۆنۆمێنتێك بۆ شەهیدانی تاوانەكەی تەقیدنەوەكەی كەڕادە بكرێت

    2024/ 09 /10 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات مۆنۆمێنتێك بۆ شەهیدانی تاوانەكەی تەقیدنەوەكەی كەڕادە بكرێت

    لەمیانەی دیداری كۆمەڵێك خانەوادەی شەهیدانی تەقینەوەكەی كەڕادە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتی " ئەو ڕووداوە كارەساتێكی دڵتەزێن بوو بەهەموو پێوەرێكەوە، ئەوە لەگەڵ تاوانەكانی دیكە لەوە جیاواز بوو كە كاتەكەی لە شەوەكانی كۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بوو، هەروەها ژمارەی شەهیدان شەش سەد كەس بوون، جگە لە كوالیتی ئەو مادانەی لەو تاوانە بەكار هێنرابوون لەگەڵ ئەوەی كە زۆرینەی شەهیدان لە گەنجەكان بوون، ئەوەش سكست بوو بۆ گەل و بۆ نیشتمانیش پێش ئەوەی شكست بێت بۆ خانەوادەی شەهیدان، ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری ئێستا بەهەموو شێوەكانی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی  ئەنجامی ئەو قوربانییانە بوو.

    سەماحەتی ڕوونیکردەوە کە کرادە بەهۆی ڕەهەندی مەزهەبی و بازرگانی و کاریگەرییە ئابوورییەکەی کراوەتە ئامانج و شانازی بەوە دەكات کە ناوی بنەماڵەی ئیمام حەکیم لەنێو بنەماڵەی شەهیدەکاندایە و تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ عێراق لەبەرچاوی ئەوانی ترەوە ستایش و ستایشی ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتووە.

    بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە كە دۆکیۆمێنت کردنی قارەمانێتی و قوربانیدانی گەلی عێراق و بڵاوبوونەوەیان نەوە لەدوای نەوە و تێوەگلانی تیرۆر پێویستە بخرێتە مەنهەجی قوتابخانەکان تا بەو قارەمانێتی و قوربانیدان و ئەشکەنجە و گەڕانەوەی بەغدای پایتەختی خۆشەویست کە خاوەنی میراتی کلتوری و مێژوویی  ڕوون بێت و بزانن كە شایانی هەموو بایەخدانە بەتایبەتی نۆژەنکردنەوەی بینا زانستییەکانی و هەروەها ئاوەدانکردنەوەی مەزارگەی چوار باڵیۆزی ئیمام الحجە (خودا پەلە لە گەڕانەوەی بكات) و داوای دروستکردنی بینا بۆ شەهیدانی کرادا و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و بایەخی سەرۆک وەزیران بەدۆسیەی شەهیدانی کرادا و قەرەبووکردنەوەیان و داوا دەکەین بەسەر نەهامەتی و برینەکاندا زاڵ ببن و برینەکان سارێژ بكرێن و بەرەو  ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕێگا بگرین.

    Related News