• سەماحەتی حەكیم چاوی بەشاندێكی خەڵكانی هەلەبجە كەوت

    2024/ 09 /09 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بەشاندێكی خەڵكانی هەلەبجە كەوت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی خەڵكی شاری هەڵەبجە كەوت كە پێكهاتبوون لە شیخ و كەسە دیارەكان و نوێنەرانی ئەو شارە ئەنجومەنی نوێنەراندا، سەماحەتی گوێبیستی داواكارییەكان و تێبینییەكانیان بوو، باسی یادەوەری ئەو كارەساتەی كرد كە ئێشی زۆری بە خەڵكی ئەو شارە گەیاند كاتێك ڕژێمی زاڵم منداڵان و ئافرەتان و خەڵكی سڤیلی ئەو شارەی بە چەكی كیمیاوی بۆردومان كرد.

    سەماحەتی داوای بەدۆكۆمێنت كردنی ئەو تاوانانە كرد و بەپێویستی زانی بخرێنە پڕۆگرامی پەروەردە و خوێندن تا نەوەكانی داهاتوو پێی بزانن و داواشی كرد شارەكە بكرێتە پارێزگا و و گوتی پێویستە بڕیارەكە بە یاسا دەربچێت و دەبێت نوێنەران بەپرسیار بن لەو شایستەیە.

    Related News