• سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكێتی ئەوروپا بۆ عیراق دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات پەیوەندی دوو قۆڵی پتەوبكرێت بەشێوەیەك خزمەتی بەرژەوەندی هەردوولا بكات

    2024/ 09 /09 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكێتی ئەوروپا بۆ عیراق دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات پەیوەندی دوو قۆڵی پتەوبكرێت بەشێوەیەك خزمەتی بەرژەوەندی هەردوولا بكات

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكتنی دەولەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز تۆماس سپیلەر بالیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە بەغدا كەوت، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم دۆسێیە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپای لەگەڵ باڵیۆزەكە تاوتوێ كرد و ئاماژەی كرد كە یەكێتیەكە گرنگە بۆ عیراق  و داواشی كرد پەیوەندی دوو قۆڵی پتەوبكرێت بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو وڵات بكات.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پالپشتی ئەركەكتنی حكومەتە لە هاریكاری كردن لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا لە دۆسێیەكانی نەهێشتنی تیرۆر و گەندەلی و مادەی هۆشبەردا و ڕوونی كردەوە كە عێراق ئەزموونێكی ڕاستەقینەی لە نەهێشتنی تیرۆر هەیە و دەكرێ ئەو وڵاتانەی بەددەست تیرۆر دەناڵێنن سوود لەو ئەزموونە وەربگرن.

    بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کەسانی دیکە کرد لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا هەروەها داوای دادگایی کردنی تاوانی دزی سەدە دووپاتکردەوە تا ڕای گشتی لەو كەسانە ئاگادار بن كە تێوەگلاون، هەروەها تەئکیدی لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕێگەی وشککردنی سەرچاوەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و ئەلیکترۆنی و زاڵبوون بەسەر بەربەستە ڕۆتینییەکاندا دووپات کردەوە.
    بەڕێز حەكیم جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کردەوە و گرنگی جێگرتنەوەی هاوپەیمانێتییەکە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی ئەو وڵاتەدا بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییەکان و ئاسایش و سەروەری عێراق بپارێزرێت.
    لەكۆتایشدا جەنابی داوای كرد شەڕ لە غەززە بوەستێنرێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار زانی و گوتی دەبێت یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بەبێ هەڵبژاردن بەسەر قەوارەی داگیرکەری ئیسرائیلدا جێبەجێ بکرێن.

    Related News